پێشمه‌رگه سپۆرت -
له یه‌كه‌م یاری خۆیداو له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی ده‌ست پێكی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیداو له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی برایه‌تی كرد .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 2 ته‌مووزی 2019 به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنن .
له گێمی یه‌كه‌م كێبڕكێی به‌هێزی یاریزانان بۆ تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆڵ به‌هێز بوو دوایی هێرشه‌كانی یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له خوله‌كی 47 به هه‌ڵه‌ی به‌رگریكاری یانه‌ی برایه‌تی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار كرا‌و دوایی ئه‌و گۆڵه‌ش یاریزانانی برایه‌تی ڕیزه‌كانی خۆیان ڕێك خسته‌وه و توانیان به لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی یاریزان عه‌لی میركه و له خوله‌كی 56 ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه .
ئه‌مه‌و له هه‌مان گێم یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان گۆڵی دووه‌م تۆمار بكه‌ن دوایی ئه‌وه‌ی داهات مه‌ولود له خوله‌كی 63 ی یاریه‌كه به لێدانی سزا تۆماری كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا .