پێشمه‌رگه سپۆرت -
بریكاره‌كه‌ی گاریس بێڵی وێڵزی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید زیدان و پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه شۆك ده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌و یاریزانه وێڵزییه هیچ نیازێكی رۆشتنی نییه له یانه‌كه‌دا .
جۆناسان بارنێت ی بریكاری كاره‌كانی گاریس بێڵی وێڵزی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێت : بێڵ به‌هیچ جۆرێك نیازی نییه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێبهێڵێت . ئه‌و ئاماده‌یه بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو.
بارنێت ده‌شڵێت: بێڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید هه‌یه تا ساڵی 2022 و خۆشحاڵه له ژێر سه‌رپه‌رشتی زیدان .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه هیچ كام له زیدان وپیرێز نایانه‌وێت ئه‌و یاریزانه بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌رده‌وام بێت .