پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پابلۆ سارابیای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئیشبیلیه واژووكرد .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیشبیلیه گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی و بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ پابلۆ سارابیای ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئیشبیلیه واژووكرد .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه پاریسییه‌كه هیچ باسی بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كردووه به‌ڵام به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه ئه‌و گرێبه‌سته 20 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه پاریسییه‌كه كه‌وتووه .