سەردێری هەواڵ
به‌ ڤیدۆ : مه‌راسیمی‌ پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕاپۆرت - وێنه‌ : پێشوازی‌ له‌ پاڵه‌وانانی‌ پێشمه‌رگه‌ كرا پاله‌وانێتی‌ مه‌له‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕان و كچان به‌رێوه‌چوو تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ پله‌ نایابی‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسر نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان برده‌وه‌ دوایی‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عه‌مان تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق پله‌ی‌ سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا پێشمه‌رگه‌ سلێمانی‌ به‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ په‌ڕییه‌وه‌ قۆناغی‌ هه‌شت یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ درێژه‌یان به‌سه‌ركه‌وتن دا كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌ستیان پێكرد

‌ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌م ڕاهێنانه‌ وه‌رزشیه‌ ئه‌نجام بده‌یت مانای وایه‌ دڵت ته‌ندروسته‌



 
ته‌ندروستی‌ - 

ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی یەكێكە لەبنەما سەرەكیەكان بۆ لەشێكی تەندروست و دەبێت لایەنی كەم هەفتانە سێجار ئەنجام بدرێت، چونكە جگە لەتەندروستیەكی باش، لەهەمانكاتدا دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لەپەستانی ژیانی رۆژانە و دەروون ئارام دەكاتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی نوێ دەركەوتووە ئەنجامدانی 40 شناو بەبێ وەستان هێمایەكە بۆ دڵێكی تەندروست دوور لەنەخۆشی، توێژینەوەكە لەزانكۆی هارڤاردی ئەمریكی ئەنجام دراوە لەسەر 1000 پیاو كە تەمەنیان لەنێوان 21 -66 ساڵدا بووە.

پسپۆڕان دوای چەندین توێژینەوە ئاماژەبەوەدەكەن ئەو كەسانەی دەتوانن 40 جار بەسەریەكەوە شناو بكەن ئەوا خاوەن دڵێكی تەندروستن و ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشیە مەترسیدارەكانی دڵ لە 96% كەمترە.

زانایان رایدەگەیەنن ئەو پیاوانەی تەمەنیان هەیە و ناتوانن زیاتر لە 10 شناو بكەن بەسەریەكەوە مانای وایە تەندروستی دڵیان باش نیە و ئەگەری تووشبوونیان بەجەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشیەكانی دیكە زیاترە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



PM:02:41:02/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2062 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌