پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاری دا چالاكییه‌كانی درێژه پێبدات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌به‌شداری پێنج تیپ خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان ئه‌نجام ده‌دات .
خوله‌كه به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شه‌قلاَوه ، شۆڕیجه و نیشتیمان ) ده‌بێت و بڕیاره یاریه‌كانی به دوو قۆناغ ئه‌نجام بدرێت كه قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كانی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێت و قۆناغی كۆتایی خوله‌كه‌ش له نێو هۆڵی یانه‌ی شه‌قلاَوه به‌ڕێوه ده‌چێت .
یاریه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 10 ته‌مووزی 2019 و له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره به یاری نێوان تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات و هه‌روه‌ك بڕیاره ماوه‌ی پێنج ڕۆژ بخایه‌نێت .
له هه‌مان ڕۆژ دووه‌م یاری به یاری نێوان یانه‌كانی شۆڕیجه و شه‌قلاَوه ده‌بێت و تیپی باله‌ی یانه‌ی نیشتیمان-یش چاوه‌ڕان ده‌بێت ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی بابه گوڕ گوڕ پاشه‌كشه‌ی له خوله‌كه كرد .
هه‌روه‌ك بڕیاره یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه له به‌رواری 24 ته‌مووزی 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی شه‌قلاَوه ده‌ست پێبكات و خاوه‌ن زۆرترین خاڵیش له خوله‌كه جامی یه‌كه‌می پێده‌به‌خشرێت .
خشته‌ی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م :