پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق و له پالاَوتن بۆ دیاری كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووی عێراق توانی ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت ، هۆنیا ڕه‌فعه‌تی كیژه یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی دیاری كرا .
سه‌باره‌ت به دیاری كردنی وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه و دواتر به‌شدارینه‌كردنی له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان شه‌مام شوانی ڕاهێنه‌ری كیژه یاریزان هۆنیا تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی هۆنیایی كیژه یاریزان توانی له پاڵه‌وانێتی عێراق ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان دیاری كرا‌و پاڵێوراو بوو بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی به‌لاَم دوایی پۆلێن كردن بۆ ته‌مه‌ن كه ده‌بێت یاریزانی به‌شدار بوو له موالید 2002 و 2003 بێت و هۆنیاش موالید 2004 ه هه‌ربۆیه نه‌توانرا ئه‌و كیژه پاڵه‌وانه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كه بكات .
ڕاهێنه‌ری ناوبراو ووتیشی به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی هۆنیا وه‌ك یاریزانی عێراق دیاری كراوه و بۆ داهاتوو به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئاسیاوی ده‌كات له ئه‌گه‌ری به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دا و ئه‌و كیژه یاریزانه وه‌ك یاریزانی 400 مه‌تر به‌ربه‌ست به‌شدار ده‌بێت .