پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوو خونچه‌ی شه‌تڕه‌نج زانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌بنه جێگه‌ی تێڕامانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق له پاش ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و چواره‌م به‌ده‌ست بهێنن .
محه‌مه‌د هێمن حه‌سه‌ن و یوسف محه‌مه‌د حه‌سه‌ن دوو براو دوو یاریزانی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ك دوو یاریزان به‌شدار بوون له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنن .
محه‌مه‌د پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی عێراقی به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك یوسف به پله‌ی چواره‌م هات ، ئه‌مه‌و دوایی پیشان دانی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌یان یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق محه‌مه‌د هێمنی وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری كرد بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 19 تا 26 ته‌مووز و له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه بچێت .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، مندالاَنی خونچه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌یان له پاڵه‌وانێتیی عێراق توانیان بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی عه‌ره‌بی و خۆش به‌ختانه‌ش محه‌مه‌د به پله‌ی یه‌كه‌م له پاڵه‌وانێتی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان جامی یه‌كه‌می و میدالیایی بۆ خۆی و یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ووتیشی پاڵپشتی ئه‌و یاریزانانه‌مان ده‌كه‌ین كه چاوه‌ڕانی داهاتوویه‌كی گه‌شیان لێده‌كرێت و دڵنیاشین له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست دێنن .
جێگه‌ی باسه محه‌مه‌د هێمن ته‌مه‌ن 12 ساڵ ماوه‌ی هه‌شت ساڵه یاری شه‌تڕه‌نج ده‌كات و هه‌روه‌ك یوسفی برایی كه ته‌مه‌نی 9 ساڵه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه وه‌ك یاریزانی شه‌تڕه‌نج ئاستێكی به‌رزی پیشان داوه .