پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ڕكابه‌ری 14 یانه‌ی به‌شدار له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2016 و له شاری هه‌ولێر هه‌مان ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێنابوو .
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له نێو هۆڵی سیتی سینه‌ما ئه‌نجام دراو بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ كێبڕكێی به‌هێز له نێوان یاریزانه به‌شداره‌كانی یانه‌كان هه‌بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه و دواجار و له پاش حه‌وت یاری و حه‌وت سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له حه‌وت یاری دا 14 خاڵی مسۆگه‌ر كردوو هه‌روه‌ك یانه‌ی خانزادی شاری هه‌ولێر به شه‌ش سه‌ركه‌وتن 12 خاڵیان كۆكرده‌وه و پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و پله‌ی سێهه‌م بۆ تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پیره‌مه‌گرون بوو به 9 خاڵ .
له كۆتایش خه‌لاَته‌كانی تیپه‌كان كرا‌و كۆتایی به یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه هات .