پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌شداریان له پالاَوتنه‌كانی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاره له به‌رواری 4 تا 7 ته‌مووز و له ولاَتی تونس به‌ڕێوه بچێت هه‌ردوو كیژه تازه‌پێگه‌یشتوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( كوردستان به‌مۆ جه‌مال و دییه نزار ڕه‌فیق ) وه‌ك دوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری كران به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .
له‌و باره‌یه‌وه زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، چه‌ندین یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئاستێكی به‌رزدان و ده‌توانن بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه خۆش به‌ختانه‌ش بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان دوو كیژه یاریزانمان بانگێشتی پێكهاته‌كه‌ی كراون و به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه ده‌كه‌ن .
زه‌رده‌شت ووتیشی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كاریگه‌ریان لێده‌كه‌ین و هیواداین هه‌ڵبژارده‌كه‌ش چه‌ندین میدالیا به‌ده‌ست بهێنێت .