پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 2 / ته‌مووزی 2019 و له‌سه‌ر یاریگه جیاوازه‌كانی كوردستان كاروانی یاریه‌كانی وه‌رزی 2018 - 2019 ی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات .
بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی نوێ و به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری به‌ئه‌زموون ئاماده‌كارییه‌كانی كردووه و به‌شدار ده‌بێت له یاریه‌كانی خوله‌كه تا بتوانێت ئه‌نجامێكی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت .
جێگه‌ی باسه به‌هۆی به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانێتی نه‌روای كه‌پ كه له ولاَتی نه‌رویج ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ردوو یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( ڕاوێژ عه‌تا و محه‌مه‌د ڕێبوار ) له ئێستادا له مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان دابڕاون و په‌یوه‌ندیان به تیپی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كردووه .
هه‌روه‌ك بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه 2 ته‌مووزی 2019 تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی برایه‌تی بكات .