پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نوێترین هه‌واڵدا یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوایه‌كی خه‌یاڵی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی نیمار داسێلڤا.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان له بیرۆكه‌ی 222 ملیۆن یۆرۆ په‌شیمان بۆته‌وه‌و داوایه‌كی تری له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌یه بۆ ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی نیمار داسێلڤا .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه یانه پاریسییه‌كه له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له نیمار داوای 130 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ و دوو ئه‌ستێره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌كات.
ئاس ئاشكرای كردووه كه ئه‌و دوو یاریزانه له‌نێوان كۆتینهۆ و راكیتیچ وئۆمتیتی دایه وبه شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش یانه پاریسییه‌كه نامه‌ی بۆ به‌رشه‌لۆنه ناردووه كه ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری نیمار بن له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا .