پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ئاسانكاری بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی .
له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرای كرد كه به كه‌متر له 300 ملیۆن یۆرۆ ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری تواناكانی نیماربن .
رۆژنامه‌ی لۆباریزانی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یی نیشانداوه به هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی كه ئه‌و یاریزانه‌ی له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌وه گواسته‌وه ریزه‌كانی كه بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بوو ، به هه‌مان ئه‌و نرخه نیمار بداته‌وه به‌رشه‌لۆنه‌وه .
له ماوه‌ی رابردوودا نیمار به ئاشكرا ئاره‌زووی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نیشانداوه