پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان له نێو هۆڵی سیتی سینه‌ما درێژه‌ی هه‌یه‌و له سێهه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی دا و له یاری لووتكه تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و خانزادی شاری هه‌ولێر به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان له كۆی چوار یاری چوار سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش بوونه خاوه‌ن 8 خاڵ له پاش چوار یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه و چوار سه‌ركه‌وتن و پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیان گرت ، ئه‌مه‌و تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی خانزاد له پله‌ی دووه‌م دێت و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی پیره‌مه‌گرونه .
هه‌روه‌ك بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه 29 / 6 / 2019 كۆتا یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام بدرێت و پاڵه‌وان جامی یه‌كه‌می پێده‌به‌خشرێت .