پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌نجام دانی دوو كه‌مپی مه‌شقی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ڕۆژئاوایی ئاسیا به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌غداده‌وه گه‌یشتنه مه‌نامه‌ی پایته‌ختی ولاَتی به‌حرێن .
پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌به‌شداری هه‌ڵبژارده‌كانی ( عێراق ، به‌حرێن ، قه‌ته‌ڕ ، سعودیه ، كویێت و فه‌ڵه‌ستین ) به‌ڕێوه ده‌چێت و له كۆتایش سێ هه‌ڵبژارده‌ی ده‌گاته پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا كه بڕیاره یاریه‌كانی له مانگی 9 ی 2019 و له ولاَتی میانمار به‌ڕِێوه بچێت .
ئه‌مه‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و پاڵه‌وانیێتیه كردووه و تێیداو هه‌ر سێ یاریزانی لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( هاومه‌ند فه‌تاح ، عه‌بدولاَ كه‌ریم و محه‌مه‌د كه‌ریم ) وه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه هاوشاندن بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی پالاَوتن دا .
بڕیاره له یه‌كه‌م یاری خۆشی‌دا هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 29 / 6 / 2019 و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه ببێته‌وه .