پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی ( ب ) كه تێیدا 18 تیپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له كوردستان و باكور و ناوه‌ڕاست و باشور دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كرابوون هه‌شت تیپ خۆیان گه‌یانده قۆناغی كۆتایی خوله‌كه كه بریتیی بوون له تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( ده‌غاره و مشخاب له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ، ڕومه‌یسه و متحه‌تییه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ، جه‌یش و زڵوعیه له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م و ته‌ق ته‌ق و چه‌م چه‌ماڵ له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م ) .
ئه‌مه‌و بڕیاره یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق له مانگی 7 / 2019 یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب ئه‌نجام بدات و تێیداو دوو تیپی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی خۆیان ده‌گه‌یه‌نه خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی ( ئه‌لیف ) .