پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ئاماده‌ی نیشانداوه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كی بێت بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ڵام مه‌رجی هه‌یه .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له په‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆیدا وله مانشێتی سه‌ره‌كیدا نوسیویه‌تی پاریس سانجێرمان ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی دیمبیلی ده‌كات .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له نیمار ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی عوسمان دیمبیلی ده‌كه‌ن به‌خواستن له‌گه‌ڵ مافی كڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری له كۆتایی وه‌رزدا.
له ماوه‌ی رابردوودا پاریس یه‌كه‌م گرێبه‌ستی فه‌رمی به‌رشه‌لۆنه‌ی ره‌تكردۆته‌وه .