پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گه‌یشته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا بۆ گواستنه‌وه‌ی نیتۆی به‌ڕازیلی وگۆڵپارێزی ئه‌و یانه‌یه .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی نیتۆی به‌ڕازیلی وگۆڵپارێزی ئه‌و یانه‌یه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا به‌رشه‌لۆنه ئاشكراشی كردووه كه ئه‌و گۆڵپارێزه‌یان به‌رامبه‌ر 26 ملیۆن یۆرۆ وهاوكات نۆ ملیۆنی تروه‌كو پاداشت گواستۆته ریزه‌كانیان و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 200 ملیۆن یۆرۆیه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه نیتۆ ده‌بێته گۆڵچی دووه‌می به‌رشه‌لۆنه له دوای تیر شتیگن.