پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌شی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێك له به‌شه گرنگه‌كانی یانه‌كه ، كه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان هه‌یه و خاوه‌ن سه‌دان نازناو و ئه‌نجامن له ئێستادا خولی هاوینه‌ی فێرگه‌ی مندالاَنی ده‌ستی به مه‌شق و ئاماده‌كاری كردووه و ئالان محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری فێرگه‌كه‌ش بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و ووتی ، سالاَنه و له پشووه‌كانی هاوینه‌دا فێرگه‌ی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له یاریزانان ، هه‌روه‌ك ووتیشی له‌م ساڵدا و تا ئێستا زیاتر له 40 فێرخواز ناونوس كراون و به‌شداری له یه‌كه مه‌شقییه‌كان ده‌كه‌ن كه هافتانه چوار یه‌كه‌ی مه‌شقی له نێو هۆڵی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بین كه له كۆتایش له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ئاستی ئه‌و یاریزانه نوێیانه تاقیده‌كرێنه‌وه و ده‌بنه خاوه‌ن بڕوانامه و پشتێنی زه‌رد و هه‌روه‌ك ده‌بنه یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌كه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كان .