پێشمه‌رگه سپۆرت -
شه‌ست و چوار یاریزان بانگێشت ده‌كرێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق بۆ ئاستی لاوان .
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی ڕۆژئاوایی ئاسیا و بڕیاره هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز دیاری بكات كه 64 یاریزان له یانه‌كانی عێراق بانگێشت ده‌كات بۆ دیاری كردنی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه .
له ئاگاداریه‌كدا یه‌كێتی ناوبراو به نوسراوی فه‌رمی ئه‌و یاریزانانه‌ی بۆ پالاَوتن بانگێشت كردووه و بڕیاره له به‌رواری 30 / 6 / 2019 كه‌مپی پالاَوتنی یاریزانان له هۆڵی شه‌عبی شاری به‌غداد ده‌ست پێبكات كه تایبه‌ت ده‌بێت به له دایك بوانی 2002 - 2003 .
ئه‌مه‌و بڕیاره پاش ئه‌و پالاَوتنه باشترینه‌كان دیاری بكرێن بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق بۆ ئاستی لاوان و ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش به‌شداری ده‌كات له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی ڕۆژئاوایی ولاَتانی ئاسیا .
لیستی ناوی یاریزانه لاوه‌كانی بانگێشت كرا‌و له یانه‌كانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه :