پێشمه‌رگه سپۆرت -
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ورده‌كاری گرێبه‌ستی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌كات .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به ته‌واوی نزیكبۆته‌وه له گێڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ یاریگای كامپنۆ .
سپۆرت ده‌ڵێت : به‌رشه‌لۆنه بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نیمار داسێلڤا ده‌كات و له ئێستاداشدا به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له كۆتایی گفتووگۆكانیاندان له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان .
هاوكات سپۆرت ئه‌وه‌شی باسكردووه كه موچه‌ی ساڵانه‌ی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 22 ملیۆن یۆرۆده‌بێت