پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی دوو یاری له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی كۆتایی به یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكور و كوردستانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی ( ب ) هات و تێیداو تیپی باله‌ی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق دوایی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی توانی به پله‌ی یه‌كه‌م بگاته قۆناغی كۆتایی خوله‌كه .
ئه‌مه‌و تیپی باله‌ی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ به دوو سه‌ركه‌وتن توانی 6 خاڵ كۆبكاته‌وه و به پله‌ی دووه‌می خۆی گه‌یانده ئه‌و قۆناغه‌ی خوله‌كه .
هه‌روه‌ك بڕیاره یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی به‌به‌شداری هه‌شت یانه و له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت و له كۆتایش دوو تیپ ده‌بنه یانه‌ی به‌شدار له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی ( ئه‌لیف ) .
خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له ژێر چاودێری یه‌كێتی باله‌ی عێراق و به هاوكاری لقه‌كانی یه‌كێتیه‌كه له شاره‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو .