پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له ڕۆژانی 26 تا 29 / 6 / 2019 و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی سیتی سینه‌ما پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و تێیداو تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه و بۆ نازناوه‌كه‌ی یاری ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌ها جه‌لال ڕاهێنه‌ری شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ته‌واوی ئاماده‌كاری كراوه و پێنج یاریزانمان كه بریتین له به‌نده و زۆزگ سه‌لاَح ، ئاكار عه‌لی ، ڕه‌وه‌ند حامید و ئه‌حمه‌د جه‌زا ، به‌شدار ده‌بین له یارییه‌كان و بۆ ئه‌نجام ململانێی كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ ده‌كه‌ین .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زرنگ سه‌لاَح محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كوردستان بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كوردستان پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ ماوه‌ی 4 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراقیش په‌سه‌ندی كردووه .
زرنگ سه‌لاَح ووتیشی ، له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه ده‌ست پێكی یارییه‌كان ده‌بێت كه به سوپاسه‌وه هۆڵی سیتی سینه‌ما هاوكار بوون بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و چالاكییه و یاریه‌كانیشی به شێوازی سویسری و به حه‌وت یاری ده‌بێت كه هه‌ر تیپێك ده‌توانێت به 6 یاریزان به‌شداری بكات كه چوار یاریزانی سه‌ره‌كی ده‌بێت و دوو یاریزانی یه‌ده‌گ ده‌بن .
دواجار جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كوردستان ووتیشی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین زیاتر له ده یانه‌ی كوردستان به‌شداری بكات و پاڵه‌وانێتیه‌كی سه‌ركه‌وتووبێت .