پێشمه‌رگه سپۆرت -
مارتن ئۆدیگاردی نه‌رویجی وئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یانه‌ی داهاتووی خۆی دیاری ده‌كات و ده‌یه‌وێت رووبكاته یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد .
له ماوه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ئۆدیگارد بڕیاریداوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانییه‌وه بكات و خولی ئه‌ڵمانی هه‌ڵبژاردووه .
به‌ڵام له نوێترین هه‌واڵدا سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و یاریزانه‌وه ئاشكرای كردووه كه ئۆدیگارد بڕیاریداوه به خواستن و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ په‌یوه‌ندی به ریاڵ سۆسیداده‌و ه بكات وهه‌ر له خولی ئیسپانی بمێنێته‌وه تا ئه‌وه‌ی له داهاتوو هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌بێ تواناكانی خۆی له ریاڵ مه‌درید بسه‌لمێنێت .