پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دوو كات دیاری ده‌كات بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ پۆڵ پۆگبای فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مان یونایتدی ئینگلیزی .
تا ئێستا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بێ هیوا نه‌بووه وئه‌و یاریزانه‌ش له ماوه‌ی رابردوودا ئاره‌زووی خۆی بۆ رۆشتن له یانه‌كه‌یدا نیشانداوه .
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ریاڵ مه‌درید چاوه‌ڕێ دوو كات ده‌كات تا ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆگبا واژووبكات .
رۆژنامه‌كه جه‌ختده‌كاته‌وه كاتی یه‌كه‌م یه‌كی مانگی حه‌وته كه یاریزانانی مان یونایتد ده‌گه‌ڕێنه‌وه یانه‌كه وخۆیان بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن .
كاتی دووه‌میش 13ی حه‌وته كه تێدا مان یونایتد له یارییه‌كی دۆستانه‌دا رووبه‌رووی یانه‌ی برس جلوۆری ئوستورالی ده‌بێته‌وه .