پێشمه‌رگه سپۆرت-
له ولاَتی ئه‌رده‌ن و به به‌شداری سی یاریزانی كوڕ كه نوێنه‌رایه‌تی ولاَتانی ( عێراق ، ئێران ، ئه‌رده‌ن ، لوبنان ، فه‌ڵه‌ستین ، سعودیه ، قه‌ته‌ڕ ، سوریا ، ئیمارات و یه‌مه‌ن ) ده‌كه‌ن پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی شه‌تڕه‌نج زانانی ولاَتانی زۆنی ئاسیا ده‌ستی پێكردوو دوایی كێبڕێكی یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ئاكار عه‌لی ساڵح له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی له كۆی چوار یاری سێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
به‌و ئه‌نجامه‌ش ئاكار له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه دێت و ململانێی به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی ده‌كات .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به شێوازی سویسری و به نۆجه‌وله به‌ڕێوه بچێت و 26 / 6 / 2019 كۆتایی به یاریه‌كانی بێت .