پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می قۆناغی پێش كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی ( ب ) له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌ستی پێكردوو تێیداو له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كان و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 22 / 6 / 2019 و له یه‌كه‌م یاری هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی هێرش و نه‌ینه‌وا به یه‌ك گه‌یشتن و له‌و یارییه به‌هێزه‌دا له‌گه‌ڵ كێبڕكێكی تیپه‌كان سه‌رئه‌نجام یانه‌ی هێرش به 3-2 گێم یاریه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتاهێنا و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری دا تیپی باله‌ی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق به سێ گێمی یه‌كلایه‌نه له تیپی باله‌ی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵی برده‌وه .
یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور و كوردستان به‌به‌شداری تیپی باله‌ی چوار یانه و به شێوه‌ی خول و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درێت و له كۆتایش دوو تیپی ده‌گاته قۆناغی كۆتایی خوله‌كه كه بڕیاره یاریه‌كانی له مانگی ئاینده و له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچن .