پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان له رۆژی دووشه‌ممه 1/7/2019 ده‌ست پێده‌كات.
• هه‌ر فێرگه‌یه‌ك بۆی هه‌یه دوو یاریزان له‌سه‌ر لیستی ناوی یاریزانانی (كشوفات) زیاد بكات.
• فێرگه‌كانی دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو گرووپ، یه‌كه‌م گرووپی هه‌ولێر (8) تیپ، دووه‌م گرووپی سلێمانی (10) تیپ.
• له هه‌ر گرووپێك چوار تیپ بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت.
2- به هۆی پاشه‌كشه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی گاره و شێروانه له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، بڕیاردرا به:
• راگرتنی هه‌ردوو یانه‌ی گاره و شێروانه بۆ دوو وه‌رز (2019/2020 – 2020/2021)، كه ناتوانن به‌شداری له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان.
• غه‌رامه‌كردنی هه‌ردوو یانه‌ی ناوبراو به بڕی (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.
• یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ی ناوبراو، ئازاد بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاری بكه‌ن.
3- ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا به به‌شداری كردنی هه‌ردوو یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ئاشتی، له جێگه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی گاره و شێروانه، به نووسراوی یانه‌ی ئاشتی به ژماره 100 له رێكه‌وتی 18/6/2019، به نووسراوی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به ژماره 35 له رێكه‌وتی 20/6/2019.
4- دوای راكێشانی تیروپشك، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له جێگه‌ی یانه‌ی گاره و یانه‌ی ئاشتی له جێگه‌ی یانه‌ی شێروانه جێگیر كرا.
5- دواخستنی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، ئه‌مه‌یش به هۆی به‌شدارییكردنی هه‌ردوو یانه‌ی ئاشتی و ده‌ربه‌ندیخان و دروستكردنی ناسنامه‌ی یاریزانان و ستافی هونه‌ری بۆ هه‌ردوو یانه، رۆژی سێشه‌ممه 2/7/2019 خوله‌كه ده‌ست پێده‌كات.
6- له‌سه‌ر راسپارده‌ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان (ئه‌رسه‌لان جه‌لال)، بڕیاردرا به راگرتنی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر (ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ) بۆ یه‌ك وه‌رز 2019/2020، كه ناتوانێ له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌شداری بكات، هه‌روه‌ها غه‌رامه‌كردنی به بڕی (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار، ئه‌مه‌یش به هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان.
7- به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی یانه‌ی ئارارات له یارییان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی سیروانی نوێ، له هه‌فته‌ی دوازده‌یه‌می خولی نایابی لاوانی كوردستان، بڕیاردرا به:
• هه‌ژماركردنی ئه‌نجامی یارییه‌كه به (3-0) گۆڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سیروانی نوێ.
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ئارارات به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.