پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی گرێبه‌ستێكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ره‌تده‌كاته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌لیسۆ رۆمانیۆلی كاپتن و به‌رگریكاری ئه‌و یانه ئیتاڵییه .
به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرنگییه‌كی زۆر ده‌دات به تواناكانی رۆمانیۆلی به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی .
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌رشه‌لۆنه بڕی 40 ملیۆن یۆرۆی داوه‌ته یانه‌ی میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆمانیۆلی ، به‌ڵام راسته‌وخۆ یانه‌ی میلان ره‌تیكردۆته‌وه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی كاپتنه‌كه‌ی بێت.
رۆمانیلۆی ئه‌م وه‌رزه له ته‌واوی پاڵه‌وانێتییه‌كان 41 یاری ئه‌نجامداوه‌و به ئاستێكی زۆر به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتووه ودوو گۆڵی تۆماركردووه .