ته‌ندروستی -
هه‌بوونی بڕێكی زۆر له پۆتاسیۆم له پێكهاته‌ی میوه‌ی قه‌یسیدا وایكردوه ڕۆڵێكی زۆر گرنگی هه‌بێت له باشكردنی ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی Bujinfo بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه پزیشكانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ڕێنمووی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشی دڵی هه‌یه قه‌یسی بخاته لیستی میوه تایبهتهكانیهوه چونكه بڕێكی زۆر باش له پۆتاسیۆمی تیادایه كه پارێزگاری له ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌كات له نه‌خۆشی.
پسپۆڕان ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و پۆتاسیۆمه‌ی له پێكهاته‌ی قهیسدا هه‌یه ژه‌هری له‌ش ده‌كاته ده‌ره‌وه و ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خش داده‌به‌زێنێت و له قه‌یسی وشكدا بڕی پۆتاسیۆم 5- 6 جار زیاتره له‌م میوه‌یه به فرێشی.
یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م میوه‌یه ئه‌وه‌یه بڕێكی زۆر باش له بێتا كارۆتین ی تیادایه كه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه و قه‌یسی زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه باری ده‌رونیان ئارام ده‌كاته‌وه.