پێشمه‌رگه سپۆرت -
له پایی ئه‌و دڵسۆزی و ئه‌ركه‌ی له نێو یاریگه پیشانی ده‌ده‌ن و دوایی ئه‌وه‌ی له یاری نێوان تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان پیشان یان دا‌و به فریایی یاریزان ( شکار یاسین ) له تیپی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه‌وتن كه توشی قوتدانی زمان هات هه‌ردوو پزیشكی وه‌رزشی ئاراس سه‌ید ئیبراهیم و میران شه‌ماڵ عومه‌ر له لایه‌ن یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌وه بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانیان پێشكه‌ش كرا .
له‌و مه‌راسیمه وه‌رزشیه‌دا كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ناوی یانه‌كه‌یانه‌وه سوپاس و ستایشی هه‌ردوو پزیشكی ناوبراوی كرد له پایی ئه‌و دڵسۆزی و ئه‌ركه‌ی‌ی كه كێشاویانه و هیوایی خواست سه‌ركه‌وتووبن و هه‌روه‌ك بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشیه هه‌ردوو پزیشك ئاراس سه‌ید ئیبراهیم و میران شه‌ماڵ عومه‌ر .
پاشان پزیشكانی وه‌رزشی سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشتی وه‌رزشكاران ده‌كه‌ن و خه‌م خۆر و دڵسۆزی وه‌رزشن له شاری سلێمانی دا .