پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاشش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو پێنج تیپی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان و باكور له شاری سلێمانی به‌شداری له پالاَوتنی باله‌ی پله نایاب بۆ ئاستی ( ب ) بكه‌ن ، تیپی باله‌ی یانه‌ی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی نه‌یتوانی به‌شداری بكات و پاشه‌كشه‌ی كرد .
له‌و باره‌یه‌وه مونیر ئیسحاق عه‌سكه‌ر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی تیپه‌كه‌مان كاری سه‌ربه‌ست ده‌كه‌ن نه‌مان توانی مۆڵه‌تیان بۆ وه‌ربگرین و ئه‌وه‌ش بووه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شداری نه‌كردنی تیپه‌كه‌مان له خوله‌كه‌دا .
هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌كاد ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌و یاریزانانه له ئاستێكی به‌رزدان و ئه‌مانیش پاڵپشت به‌و كۆمه‌ڵه یاریزانه به‌شداریان له خوله‌كه ده‌كرد هه‌ربۆیه پاش ئه‌وه‌ی نه‌یان توانی مۆڵه‌تیان بۆ ده‌سته‌به‌رز بكه‌ن بۆیه نه‌یان توانی به‌شداری له خوله‌كه‌ش بكه‌ن .
جێگه‌ی باسه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 22 / 6 / 2019 و به به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( چه‌م چه‌ماڵ ، ته‌ق ته‌ق ، هێرش و نه‌ینه‌وا ) یاریه‌كانی پالاَوتنی قۆناغی پێش كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی ( ب ) ده‌ست پێبكات كه یاریه‌كانی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بن و دوو تیپی ده‌كاته قۆناغی كۆتایی پالاَوتنه‌كه.