پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری لقه‌كانی خۆی پالاَوتنی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی پله نایابی ( ب ) درێژه پێده‌دات و له قۆناغی پێش كۆتایی دا 18 تیپی باله‌ی یانه‌كانی عێراقیش كه دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كراون به یه‌ك ده‌گه‌ن .
له شاری سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی باكور و كوردستان كه پێك دێن له یانه‌كانی ( چه‌م چه‌ماڵ ، ته‌ق ته‌ق ، ئه‌كاد ، هێرش و نه‌ینه‌وا ) به یه‌ك ده‌گه‌ن و بڕیاره یاریه‌كانیشی له به‌رواری 22 مانگی 6 ده‌ست پێبكات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌م پالاَوتنه‌دا 5 یانه‌ی باكور و كوردستان به‌شداریان كردووه و له به‌رواری 22 / 6 یاریه‌كانی ده‌ست پێده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی پێدا كه به سوپاسه‌وه یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوو ده‌رگای والاَ بووه بۆ ئه‌نجام دانی یاری و چالاكییه‌كان هه‌رواش له ئێستادا یاریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژو دووه‌م ڕۆژ له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆڵه فشارێكی زۆری مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كانی خۆشیانی له‌سه‌ره .
دواجار جه‌مال ڕه‌شید ووتی له‌م قۆناغه‌دا و له هه‌ر گروپێك دوو تیپ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی كۆتایی ده‌بنه هه‌شت تیپ و له شاری به‌غداد ئه‌و قۆناغه‌ی كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت و دوو تیپی ده‌گاته ڕیزی یانه نایابه‌كان بۆ ئاستی ( ئه‌لف ) .