ته‌ندروستی -
قه‌ڵه‌وی ورگ به‌ربڵاوترێن جۆری قه‌ڵه‌ویی یه له جیهاندا چونکه یواری سک و ورگ یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی زۆرترێن چه‌وری تێدا کۆده‌بێته‌وه و گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ، له هه‌مان کات دا ڕزگار بوون له قه‌ڵه‌وی ورگ کارێکی ئاسان نیه و له شوێنه‌کانی تر زه‌حمه‌تره، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ :
1- نه‌خواردنی خواردنی شیرینی ، سارده‌مه‌نی ، ڤاست ڤوود ، که‌باب ، دوگ ، سه‌روپێ.
2- وازهێنان له خواردنه‌وه گازیه‌کان : وه‌ک بیبسی، كۆلا ،فانتا ، سێفن، سپڕایت ، شه‌ربه‌تی گیراوه ، شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش.
3- له جیاتی ئاردی سفر و برنجی سپی، ئاردی بۆر و ئاردی جۆ و برنجی قاوه‌یی بخۆ، نانی تیری و هه‌ورامی بخۆ له بری نانی بازاڕ و سه‌موون .
4-دوای نان خواردن یه‌کسه‌ر پاڵ مه‌که‌وه، لانی که‌م نیو كاتژمێر بوه‌سته.
5- زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه به تایبه‌ت میوه و سه‌وزه‌ی خۆماڵی وه‌ک مزره سێ‌و ، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز ، ترۆزی ، شووتی ، به‌هێ.
6-خواردنی بڕی زیاتر له پڕۆتینی بێ چه‌وری چڕه‌کان وه‌ک پاقله‌مه‌نیه‌کان ، گوێز ، چه‌رس ، ماسی سه‌لمۆن .
7-خواردنی کوڵاو و بر‌ژاو زیاتر بخۆ له جیاتی سوورکراوه، له کاتی چێشت لێنان که‌مترین بڕی زه‌یت و ڕۆن به‌کار بهێنه.
8- به په‌له خواردن مه‌خۆ و کاتی نان خواردن ئاو و ماستاو و دۆ مه‌خۆره‌وه،خواردنه‌ی دوانزه په‌رداخ یا زیاتر له ئاو ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌کان.
9- وه‌رزش کردن ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر یان زیاتر به تایبه‌ت وه‌رزشی ورگ ( دواتر بڵاوده‌کرێته‌وه ).
10- به‌کارهێنانی ده‌رمانی و ده‌رزی توانه‌وه‌ی چه‌وری ورگ له ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ.
11- توانه‌وه‌ی چه‌وری ورگ به ڕێگه تازه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا بێ نه‌شته‌رگه‌ری.