پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی رێگه به نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی ده‌دات له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌كه جێبهێڵێت .
رۆژنامه‌ی لیكیبی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی پاریس سانجێرمان رێگه‌ی به نیماری ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی داوه كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا یانه پاریسییه‌كه جێبهێڵێت ورووبكاته هه‌ر یانه‌یه‌ك كه ئاره‌زووی ده‌كات .
له ماوه‌ی رابردوودا نیمار چه‌ندین جار ئاره‌زووی خۆی بۆ جێهێشتنی یانه پاریسییه‌كه وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نیشانداوه و له لێدوانێكیشدا دوینێ ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌رگا كراوه‌یه بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له تیپه‌كه بڕۆن .