‌سوود و زیانه‌كانی خواردنی كاڵه‌ك



 
ته‌ندروستی‌ - 

له‌گه‌ڵ تام و چێژ و بۆنه‌خۆشه‌که‌ی، کاڵه‌ک به‌ یه‌کێک له‌ میوه‌ نایابه‌کان داده‌نرێت که‌ گه‌لێک سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن كه‌ دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتیله‌م بابه‌ته‌دا باسی كردووه‌.

1- خۆپاراستن له‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی کارۆتێن که‌ به‌رگری خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌کان ده‌کات و ڕێگری ده‌کات له‌ بڵاوبوونه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ تووش نه‌بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان.
2- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش، چونکه‌ بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایه‌. 
3-  ڕێگری کردن له‌ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و تینوویه‌تی، چونكه‌ به‌شیَكی زۆری له‌ ئاو پێک هاتووه‌ .
4-  باشکردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و که‌م کردنه‌وه‌ی دڵه‌کزێ و قه‌بزی .
5- ڕێگری کردن له‌ مه‌ینی خوێن و جه‌ڵته‌ و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
6- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسێوم .
7- که‌مکردنه‌وه‌ه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وکردن له‌ به‌ر بوونی بڕێکی باش له‌ مادده‌ی کۆلین .
8-یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌ کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی.
9- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی.
10- پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له‌ شه‌وکوێری و زۆر نه‌خۆشی جیاوازی چاو. 
11- بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌که‌ڵکه‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ فۆلیک ئه‌سید.
12- که‌مکردنی بڕی له‌ ده‌ستدانی خوێن له‌ کاتی سوڕی مانگانه‌.
13-  که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه‌ و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و تووڕه‌یی و دڵته‌نگی.

-زیانه‌کانی زۆر خواردنی کاڵه‌ک :
1-  زۆر خواردنی کاڵه‌ک به‌ به‌رده‌وامی ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی تووشبوون به‌ که‌ڕووی ڕیخۆڵه‌کان.
2-  ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ یان هه‌وکردنی درێژخایه‌نی ڕیخۆڵه‌کان پێویسته‌ ڕۆژی یه‌ک په‌رداخ زیاتری لێ نه‌خۆن .


PM:02:45:17/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌