پێَشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باسكه‌ی پێشكه‌وتوانی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كاری یه‌كانی بۆ خوله‌كانی كوردستان عێراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئامانجمان به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه له خوله‌كانی كوردستان و عێراق دا .
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر زانیار كه‌ریم خه‌لیلیان مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی باسكه‌ی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكرده‌وه و بڕیاره ڕۆژانه مه‌شقه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام بده‌ن .
له‌وباره‌یه‌وه كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له خولی نایابی كوردسستان توانی به ئاستێكی به‌رز به‌دی بكرێت و له ڕیزبه‌ندی تیپه نایابه‌كان ماینه‌وه .
كامه‌ران ووتیشی له ئێستادا و پاش پشوویه‌كی كورت مه‌شق و ئاماده‌كارییه سه‌ره‌تاییه‌كانمان ده‌ست پێكردۆته‌وه و ده‌كانه‌وێت پێكهاته‌یه‌كی نمونه‌یی به‌هێز بۆ به‌شداری له خوله‌كانی كوردستان و عێراق ئاماده بكه‌ین .
دواجار سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی گرنگی به تیپی مندالاَن و لاوان ده‌ده‌ین و بناغه‌یه‌كی نمونه‌یی بۆ داهاتووی یارییه‌كه له یانه‌كه‌مان دروست ده‌كه‌ین .