پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- نوێنه‌رانی هه‌ردوو تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی شێروانه و گاره، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له رۆژی شه‌ممه 22/6/2019 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ بۆ كاری پێویست ئاماده‌بن.
2- یارییه‌كانی گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی لاوانی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه 18/6/2019 به‌رێوه ده‌چێت و، یارییه‌كانی گه‌ڕی سێزده‌یه‌م و كۆتایی له رۆژی شه‌ممه 22/6/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
3- ته‌نیا دوو یاریزانی تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌كانی به‌شدار له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، ده‌توانن یاری بۆ تیپی لاوانی یانه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك له لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) گۆڕانكاری له‌م دوو یاریزانه ناكرێت.
4- رۆژی شه‌ممه 22/6/2019 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری هه‌ژده تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه داوا له نوێنه‌ری تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كه‌ین، له كاتی دیارییكراو له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
5- یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، له رۆژی دووشه‌ممه 1/7/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
6- بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فێرگه‌ی یانه‌ی قه‌ڵا و دوورخستنه‌وه‌یان له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و، راگرتنی راهێنه‌ری فێرگه‌كه به ناوی (سۆران حه‌مه‌د) و وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕوانامه‌كه‌ی، كه مافی راهێنه‌رایه‌تی له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نابێت.