پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دڵته‌نگی خۆی به شكستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا نیشان ده‌دات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه پێویسته سه‌ریان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
له پاش یارییه‌كه مێسی وتی: ئێمه له باشترین دۆخدا دووگۆڵمان لێ تۆماركرا ، یاریزانه‌كان ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كرد به‌ڵام به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو .
مێسی وتیشی : دڵته‌نگین به ئه‌نجامه‌كه ، به‌ڵام پێویسته سه‌رمان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌و به‌رده‌وام بین و ئه‌گه‌ر بیر له‌م شكسته‌بكه‌ینه‌وه ، له یاری دووه‌میشیماندا به‌رامبه‌ر پاراگوای ناتوانین بردنه‌وه‌ی تۆمار بكه‌ین .