پێشمه‌رگه سپۆرت -
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ گرێبه‌ستی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ره‌تده‌كاته‌وه‌و مانه‌وه‌ی له یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دووپاتده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح گرێبه‌ستی یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید ویۆڤانتۆسی به‌رامبه‌ر 150ملیۆن پاوه‌ند ره‌تكردۆته‌وه‌و مانه‌وه‌ی خۆی له یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دووپاتكردۆته‌وه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه سه‌ڵاح ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ نازناوی پریمه‌رلیگ به‌ده‌ستبهێنێت .
له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌ڵاح 104 یاری بۆ لیڤه‌ر ئه‌نجامداوه و71 گۆڵی تۆماركردووه.