ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه كه زاناكان له زانكۆی "ئه‌ریزۆنا" ئه‌نجامیانداوه تیایدا هاتووه كه‌مخه‌وی ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن زۆر ده‌كات.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به زانكۆكه و گۆڤاری Psychosomatic Medicine بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا 300 كه‌س كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 21 - 70 ساڵدا بووه به‌ژداریان كردووه و هیچكامیان گرفت و نه‌خۆشی دڵیان نه‌بووه و هه‌موو به‌ژداربووه‌كان بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته هه‌ر 45 خوله‌ك یه‌كجار به ئامێری تایبه‌تی پێوانی په‌ستانی خوێن ئاستی "په‌ستانی خوێن" یان دیاریكراوه جگه له‌وه‌ش ئامێرێكی تایبه‌ت بۆ دیاریكردنی ماوه‌كانی نوستن و قۆناغه‌كانی به‌كارهێنراوه.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه باش نه‌خه‌وتوون ئه‌وه ئاستی په‌ستانی خوێنیان به‌رز بووه، بۆ ئه‌وه‌ش پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن كه هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵبدات شه‌وانه به بڕی پێویست بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری توشبوونی به به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌م ببێته‌وه.