پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له هه‌فته‌ی یانزه‌یه‌می خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی هه‌ندرێن به‌ده‌ستیان هێنا ، تیپی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 18 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له خوله‌كه به ئاستێكی به‌رز بینران و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش ده‌ڵێت له سه‌ره‌تایی خوله‌كه به‌هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌مان توانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی بگرین .
یه‌ریڤان سه‌لاَح عه‌لی كه له‌م وه‌رزه وه‌ك ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه دیاری كرا تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان به ئاستێكی به‌رز له یارییه‌كان بینراوه و چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكیش پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی له ده‌ست داین .
ووتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامانه توانیمان قه‌ره‌بووی شكسته‌كان بكه‌ینه‌وه له ئێستاشدا به ئاستێكی به‌رز له خوله‌كه بینراوین و ده‌مانه‌وێت له‌و پله‌یه‌ش جێگیر بین .
جێگه‌ی باسه تیپی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆی 11 یاری به پێنج بردنه‌وه و سێ یه‌كسان بوون و سێ شكست پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی به 18 خاڵ گرتووه .