یاریزانێكی‌ ریاڵ مه‌درید به‌ ته‌واوی‌ نزیكبۆته‌وه‌ له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

رۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ نزیكی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ له‌ هه‌واڵێكی‌ به‌ په‌له‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ به‌ ته‌واوی‌ نزیكبۆته‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ماركۆس یۆرێنتی‌ یاریزانی‌ ریاڵ مه‌درید . 

ماركا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ رێككه‌وتون بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ماركس یۆرێنتی‌ یاریزانی‌ ریاڵ مه‌درید .

ماركا هیچی‌ تری‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌وتووه‌ و به‌ڵام جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ زۆر نزیكه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌تله‌تیكۆ یه‌كلایی ببێته‌وه‌ . 



PM:01:33:15/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 3193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌