ته‌ندروستی -
پسپۆڕه‌کانی زانستی خۆراک کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی باشترین کات بۆ کێشانی له‌ش،ڕاسته‌وخۆ دوای هه‌ستان له خه‌و و پێش خواردنی نانی به‌یانی، پێویسته جل و به‌رگی ته‌نکی له‌به‌ردا بێت ، گرنگه هه‌مان ته‌رازوو به‌کار بهێنێت ، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ڕێنموی تایبه‌ت ده‌دات.
دكتۆر كامه‌ران ده‌ڵێت" پێویسته ئه‌و که‌سه هه‌موو ڕۆژێک له هه‌مان کاتژمێردا خۆی بکێشێت چونکه له به‌یانی دا به شێوه‌یه‌کی گشتی کێشی مرۆڤ که‌متره له چاو شه‌ودا"
به گوێره‌ی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی له کۆمه‌ڵێک زانکۆکانی ئه‌مریکا کێشانی له‌ش ڕۆژانه یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌و که‌سانه‌ی که کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون.
پێشتریش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر له زانکۆی کۆڕنێڵ ده‌ری خست بوو که کێشانی له‌ش ڕۆژانه پاش ڕیجێم و دابه‌زاندنی کێش به سووده له ڕێگری کردن له دووباره قه‌ڵه‌و بوونه‌وه که گیروگرفتێکی زۆر باوه و گه‌لێک که‌س پاش ڕێجێم کردن دووباره قه‌ڵه‌و ده‌بنه‌وه .
هه‌روه‌ها خانمان له کاتی سووڕی مانگانه و چه‌ند ڕۆژێک پێش ده‌ستپێکردنی سووڕی مانگانه و دوای ته‌واو بوونی کێشیان زیاد ده‌کات به ڕێژه‌ی ( ۲ - ٤ کیلۆ ).
له ڕابردوو کۆمه‌ڵێک پزیشک بۆچۆنیان وا بوو که کێشانی له‌ش ڕۆژانه کارێکی هه‌ڵه‌یه و ڕێگری ده‌کات له دابه‌زاندی کێش به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌بێته هۆی ساردکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه له ڕێجیم و وه‌رزش.
هه‌روه‌ها زۆر گرنگه ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ کێشانی له‌ش دا، ناوقه‌دی خۆی بپێوێت بۆ دیاری کردنی قه‌ڵه‌وی ورگ و توانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری زیاده‌ی ناو سک .