‌هۆكاری‌ پاشه‌كشێی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ گرێبه‌ستی‌ ماركۆس راشفۆرد



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ هۆكاری‌ گرێبه‌ستنه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ماركۆس راشفۆدری‌ ئینگلیزی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ مان یونایتد ئاشكرا ده‌كات . 

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌شێكی‌ زۆر له‌ رۆژنامه‌كانی‌ ئینگلته‌را ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ماركۆس راشفۆردی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ مان یونایتد ده‌دات . 

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یلی‌ به‌ڕیتانی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ هۆكاری‌ پاشكه‌شێی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ گرێبه‌ستی‌ راشفۆرد داواكاری‌ مادی‌ زۆری‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ بووه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌ تواناكانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ . 

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ  هێرشبه‌رێكی‌ سه‌ره‌ ڕم واژووبكات تا ئه‌وه‌ی‌ هاوكاتری‌ سوارێز بكات .  


PM:02:43:13/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1473 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌