ته‌ندروستی -
زاناكان له هه‌ردوو زانكۆی "په‌نسلڤانیا و كالیفۆرنیا" له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردوه ئه‌و منداڵانه‌ی به ڕۆژدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ده‌خه‌ون ئاستی زیره‌كیان زیاتره له‌و منداڵانه‌ی به‌ڕۆژدا ناخه‌ون.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Sleep بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌و منداڵانه‌ی به ڕۆژدا ده‌خه‌ون زیاتر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری و ئارامی ده‌كه‌ن و ئاستی زیره‌كیان زیاتره له‌چاو ئه‌و منداڵانه‌ی به ڕۆژدا ناخه‌ون.
زاناكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و خوێندكارانه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بخه‌ون ئه‌وه له‌ڕووی خوێندنه‌وه ئاست به‌رزتر ده‌بن له‌چاو هاوڕێكانیان كه ناخه‌ون چونكه ماوه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان له لایه‌ن منداڵه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه توانای زیره‌كی و مێشكیان به‌هێزتر ده‌بێت.