پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ڕۆژی 29 مانگی 6 ولاَتی به‌حرێن میوانداری له به‌هێزترین پالاَوتنی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا ده‌كات كه شه‌ش هه‌ڵبژارده بۆ گه‌یشتن به پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیایی خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن و دوایی كۆتاهاتنی ئه‌و پالاَوتنه‌ش سێ هه‌ڵبژارده‌ی ده‌گاته پاڵه‌وانێتی ئاسیا كه بڕیاره له مانگی 9 و له ولاَتی میانمار به‌ڕێوه بچێت .
دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراقیش پالاَوتنی بۆ یاریزانانی ئه‌و ته‌مه‌نه ئه‌نجام دا 16 یاریزانی دیاری كرد بۆ دیاری كردنی پێكهاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه كه له ئێستادا ئه‌و یاریزانانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شاری نه‌جه‌ف له كه‌مپێكی ئاماده‌كاری دان و له كۆتایش 12 یاریزانیان ده‌بنه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و كۆتایی بۆ به‌شداری له‌و پالاَوتنه‌دا .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و كه‌مپه‌دا و گه‌یشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه هاومه‌ند فه‌تاح یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و دیاری كراوی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، خۆش به‌ختانه له پاش كۆتاهاتنی كه‌مپی یه‌كه‌م هه‌رسێ یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( هاومه‌ند فه‌تاح ، عه‌بدولاَ كه‌ریم و محه‌مه‌د كه‌ریم ) وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه ماوینه‌ته‌وه و له كه‌مپی دووه‌م له شاری نه‌جه‌ف به‌شدارین .
هاومه‌ند ووتیشی ، ده‌بوو ئه‌م كه‌مپه له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ئه‌نجام بدرێت و چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌ش ئه‌نجام بده‌ین به‌لاَم به چه‌ند هۆكارێكی ته‌كنیكی نه‌توانرا كه‌مپه ده‌ره‌كییه‌كه به‌ڕێوه بچێت و هه‌ربۆیه ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران شاری نه‌جه‌فیان دیاری كرد بۆ ته‌واوكاری مه‌شقه‌كان .
یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا كۆتاهاتنی كه‌مپه‌كه ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 12 یاریزان دیاری ده‌كه‌ن بۆ پالاَوتنه‌كه و پاش كۆتاهاتنی ئه‌و پالاَوتنه‌ش گه‌ر بێت و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بگاته پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ دووباره 30 یاریزان بانگێشتی پالاَوتن ده‌كرێنه‌وه و پێكهاته‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كرێت .