پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوای و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان واژووبكات بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی .
ئێزگه‌ی كادینا كوبی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سوره له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كاڤانی و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه یاریگای میترۆپۆلیتانۆ .
گواستنه‌وه‌ی كاڤانی بۆ شوێنی گریزمانی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌یه كه له م هاوینه‌دا یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت وئه‌گه‌ر زۆره رووبكاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا كاڤانی ئاره‌زووی خۆی بۆ جێهیشتنی یانه پاریسییه‌كه نیشانداوه .