ڤیتامین D به یه‌کێک له ڤیتامینه سه‌ره‌کیه‌کان داده‌نرێت بۆ گه‌شه کردن و ته‌ندروستی منداڵان له هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان، و له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و منداڵ و مێردمنداڵانه‌ی که دووجاری کێشه‌ی که‌می ڤیتامین دی بوون به ڕێژه‌ی ترسناک به‌رز بۆته‌وه له کوردستان و جیهان دا، دكتۆر كامه‌ران ڕه‌سوڵ پزیشكی پسۆڕی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له منداڵاندا باس ده‌كات.
هۆکاره‌کانی :
1- هۆکاری سه‌ره‌کی که‌می ڤیتامین دی بریتیه له نه‌چوونه به‌ر تیشکی خۆر بۆ ماوه‌ی پێویست به هۆی :
- زیاد بوونی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له شوقه دا نیشته‌جێ بوون یان ماڵه‌کانیان حه‌وشه و باخیان نیه.
-منداڵان له زۆربه‌ی وه‌رزه‌کانی ساڵ جل و به‌رگێکی زۆریان له‌به‌ر دایه و له‌شیان داپۆشراوه .
-نه‌چوونی دایکان و باوکان بۆ به‌ر هه‌تاو به پاساوی هه‌مه‌جۆر و که‌مته‌رخه‌میه‌وه .
2- نه‌بوونی بڕی پێویست له ڤیتامین دی له خواردن دا : ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین ( D ) چه‌ند جۆرێکی دیاریکراوه به‌ڵام بڕی زۆر که‌متر له پێداویستی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ دابین ده‌کات.
3- پێدانی شیری دایک به مناڵی ساوا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێ خۆراکی تر یان قه‌تره‌ی ڤیتامین دی به تایبه‌ت کاتێک دایکه‌که خۆی ڤیتامین دی که‌م بێت .
4- هه‌ڵ نه‌مژینی ڤیتامین دی له ناوله‌ش دا له ئه‌نجامی نه‌خواردنی چه‌وری.
5-به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمانی وه‌ک ده‌رمانی دژه په‌رکه‌م وێنه‌ی فه‌نیتۆین و ده‌رمانی ستیرۆدی وه‌ک پرندیزۆلۆن.
6- هه‌ندێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی جگه‌ر و گورچیله.
گرنگترین نیشانه‌کانی :
1-نه‌خۆشی ئێسکه نه‌رمه ( کساح ) له مناڵان دا که ده‌بێته هۆکاری شێوانی شێوه ئێسقان و باریکی ئێسک .
2- کورتی باڵا .
3- دره‌نگ پێ گرتن و ددان هاتن .
4- ئازاری گه‌شه و ئێسقان و بێهێزی و ئازاری ماسولکه‌کان.
5- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری شکاوی له ئه‌نجامی ڕووداوی ساده .
6- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به ڕه‌بۆ.
7- بێهێزی و وه‌رینی قژ .