پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌ی و له به‌رواری 26 تا 29 مانگی 6 / 2019 پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی كوردستان له شاری سلێمانی تایبه‌ت به ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان به‌ڕێوه ده‌بات .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش زرنگ سه‌لاَح محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ئه‌نجام نه‌دراوه و له ئێستاشدا و دوایی ئه‌نجام دانه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
زرنگ ووتیشی ، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین زیاتر له 10 یانه به‌شداری بكات و یاریه‌كانی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له شاری سلێمانی ده‌بێت كه به شێوه‌ی سویسری ده‌بێت و ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش باوه‌ڕ پێكراو ده‌بێت له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی نێو ده‌وڵه‌تی به هاوكاری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق میوانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بێت .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له دوا پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستان تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی نازناوه‌كه‌ی بباته‌وه .