پێشمه‌رگه سپۆرت -
چالاكییه‌كانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژانی 13 تا 15 / 6 / 2019 و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتیه‌كی شه‌تڕه‌نجی خێرا له خۆبگرێت .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ یاریزانانی ئه‌و یارییه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو پاش كۆتاهاتنی خه‌لاَت به سه‌ركه‌وتوان ده‌درێت .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ساسان عه‌بدول غه‌نی سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و به هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتیه‌كی خێرا ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی ئاماژه‌ی پێدا كه یایه‌كانی له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو تا شه‌ممه ده‌بێت و وه به شێوه‌ی كراوه ده‌بێت بۆ هه‌ركوڕ و كچه یاریزانێك كه به‌شداری ده‌كه‌ن .